ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 4ی ئه‌گێست/ 13ی گه‌لاوێژ، که‌ڵه شاعیری 
به‌ناوبانگی کورد، شێرکۆ بێکه‌س باڵی دایه باڵی فریشته‌ی ڕه‌شپۆشی 
شیعره‌کانی و به‌ره‌و عه‌رشی خودا هه‌ڵفڕی و له دوای خۆی شیعری نازدار و 
جوانی بۆ کوردستانی به‌جێهێشت. به ڕۆیشتنی ئیمپراتۆری وشه، دره‌خت گریا و
 جێگای به‌تاڵی بوو به زامێکی ناسۆر له‌سه‌ر دڵی وێژه و شێعری کوردی.
							
						
					
					
					
				
				
					له‌مباره‌وه کوردپرێس
 ڕووی کردۆته شاعیران و نووسه‌رانی کورد و پرسیار له هه‌ست و په‌ژاره‌یان
 ده‌کات له‌م کۆچه دڵته‌زێنه و بیروڕایان له‌سه‌ر پێگه و شیعری شێرکۆ 
بێکه‌س، له هه‌ڤپه‌یڤینێک  بڵاوده‌کاته‌وه.
 
کوردپرێس: به‌ڕێزتان چ هه‌ست و ئیحساسێکتان هه‌بوو له بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س، شاعیری مه‌زنی کورد؟
 
ئه‌حمه‌د قازی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ:
-
 وه‌ڵاهی هه‌واڵێکی زۆر دڵته‌زێن بوو. به ڕاستی له قرچه‌ی گه‌رمای 
هاویندا مه‌رگی دوو که‌ڵه ڕووناک‌بیری کوردستان هه‌موو لایه‌کی هه‌ژاند؛ 
یه‌کیان فه‌له‌که‌ددین کاکه‌یی، ڕووناک‌بیری مه‌زنی کورد و ڕۆژنامه‌نووسی 
گه‌وره که پیاوی سیاسه‌ت و هاوکات که‌سایه‌تی دونیای فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر 
بوو و لێره‌دا ده‌بێ سه‌ره‌خۆشی مه‌رگی ئه‌و له هه‌موو ڕووناکبیران بکه‌م و
 پاشان به داخه‌وه کاک شێرکۆ، که شاعیرێکی گه‌وره و بلیمه‌تێکی بێ 
وێنه بوو له وێژه و ئه‌ده‌بیاتی هه‌موو ناوچه‌که‌دا و به‌رهه‌مه‌کانی 
سنووری هه‌رێم و کوردستانی به‌زاندووه.
 کاک شێرکۆ ئه‌ندێشه‌یه‌کی تازه و شاعیرێکی گه‌وره‌یه و به داهێنانی زۆره ده‌چێته ڕیزی که‌ڵه شاعیرانی دونیاوه.
زۆر
 به‌داخین بۆ مه‌رگی و هیوادارین له‌بیر نه‌کرێن و ئاسه‌واریان 
کۆبکرێته‌وه و به بڵاوکردنه‌وه‌یان بخرێته به‌ر دیدی خه‌ڵک به تایبه‌تی
 ئاسه‌واره‌کانی کاک فه‌له‌که‌ددین که ده‌زانین ژماره‌شیان زۆره.
 کاک
 شێرکۆش به هه‌مان شێوه ئاسه‌واره‌کانی بپارێزرێت و بڵاو بکرێته‌وه و 
هه‌روه‌ها مه‌راسیم و کۆڕی شایسته بگیردرێت بۆ ڕێزگرتن له یادیان و 
ساڵیاد و دیکه‌ی بۆنه‌کانیان، گه‌رچی بۆ خۆیان نه‌مرن و یادیان هه‌ر 
ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌بێ له‌یاد کردنه‌وه‌یان و به‌رزڕاگرتنی 
یادیان، چالاک بین و ئه‌رکی خۆمان به‌جێبێنین.
 
کامبیز که‌ریمی، نووسه‌ر و شاعیر:
-
 کاک شێرکۆ به‌ر له‌وه‌ی که‌ڵه شاعیرێکی گه‌وره‌ی کورد بێت، بۆ من وه‌کوو 
هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویست بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ستێکی وه‌کوو باوک و منداڵیم بۆی 
هه‌بوو. له مێژه‌وه و له ساڵانێکی دووره‌وه ده‌مناسی و یه‌که‌م هه‌ستم 
له بیستنی هه‌واڵه‌که ئه‌وه بوو که ئاواتم خواست هه‌واڵه‌که درۆ بێت، 
به‌ڵام هێزی مه‌رگ زۆر زیاتره له ئاوات و درۆ و ڕاستییه‌کانی ئێمه و به
 داخ و که‌سه‌ره‌وه کاک شێرکۆمان له‌ده‌ستچوو.
 له‌و
 کاته‌دا له میانی کۆڕی پرسه و به‌رز ڕاگرتنی یادی کۆچکردوو کاک 
فه‌له‌که‌ددین کاکه‌یی بووین له شاری سنه، که ناکاو هه‌واڵه‌که‌مان پێ 
گه‌یشت و جگه له گریان هیچمان پێ نه‌کرا و ته‌نیا توانیم بگریم.
 
ئاسۆ (سه‌عید نه‌جاری) نووسه‌رو شاعیر:
-
 کاتێک ئه‌و هه‌واڵه‌م پێگه‌یشت زۆر هه‌ژام و زۆر گریام و دڵم ته‌نگ بوو، 
چونکوو گه‌وره‌ترین شاعیری ئێمه بوو و شاعیرێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و 
خه‌باتکار و ڕه‌خنه‌گر بوو، وه‌ها که‌سێکی گه‌وره بوو که ئێمه هه‌موومان
 وزه له ئه‌و وه‌رده‌گرین و بیر و فکری ئه‌ومان هه‌یه. من زۆر به داخم و
 ڕه‌نگه تا ئێستا مه‌رگی هیچ شاعیرێک تا ئه‌م ڕاده‌یه کاری تێم 
نه‌کردبێت.
 
فه‌تاح ئه‌میری، نووسه‌ر:
- ئه‌گه‌ر بڕوام پێ ده‌که‌ن وام هه‌ست کرد ده‌ریایه‌کی زۆر زۆر گه‌وره و به‌رفراوانم له پهنادایه و له ناکاو وشک ده‌بێت.
 
*
 وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی ئه‌ده‌بی که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی 
بووه، پێگه‌ی شێرکۆ بێکه‌س له وێژه و ئه‌ده‌بی کوردی چۆن ده‌بینیت 
و مه‌رگی چ کاریگه‌رییه‌ک ده‌خاته سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی؟
 
ئه‌حمه‌د قازی، وه‌رگێڕ و نووسه‌ر:
-
  دیاره نه‌ک هه‌ر شێرکۆ، هه‌موو که‌س هه‌ر ده‌ڕوات و خۆشبه‌ختانه شێرکۆ 
ته‌مه‌نی به‌رهه‌مهێنانی که‌م نه‌بوو، له ته‌مه‌نێکی زوودا بۆته شاعیر و 
تا کۆتایی ژیان که به‌خته‌وه‌رانه ژیانێکی کورت و کتوپڕیش نه‌بوو و تووشی
 جوانه‌مه‌رگی نه‌هات، له کاری هونه‌ری و توانا و به‌رهه‌مه‌کانی خۆیدا 
گه‌یشته ترۆپک، به‌ڵام له هه‌مان حاڵیش‌دا زۆر خه‌مێکی گه‌وره‌یه.
شێرکۆ
 له ته‌مه‌نی شیعری خۆیدا توانی بگاته لووتکه و زۆر شت ته‌واو بکات و 
ئه‌رکه‌کانی بگه‌یێنێته ئه‌نجام و له‌وان زمانه‌که‌ی و هه‌ست و بیره‌کانی و
 فیکری فه‌لسه‌فی و فیکری سیاسی و بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو ئه‌وانه 
ئه‌گه‌ر که‌س  له شیعره‌کانی لێبکۆڵێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێت له 
سه‌ره‌تاوه بیهێنێت و گۆڕان و گه‌شه‌کردنه‌که‌ی تا کۆتایی ژیانی ببینێت  و
 ده‌ریبخات.
بێگومان که 
ڕۆیشتنی زه‌برێکه له ئه‌ده‌بیات و شێعری هاوچه‌رخی کوردی، به‌ڵام مه‌رگ 
حاشاهه‌ڵنه‌گره و هیچی پێناکرێت و له ئێستا گرینگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر 
به‌رهه‌م و ئاسه‌واره‌که‌ی کار بکرێت، فیکره‌کانی بدۆزرێته‌وه و بزانرێت 
که چۆن بووه و پله‌به‌ندی بکرێت و به هه‌موو لایه‌ک بناسرێت.
 به
 هه‌مان شێوه‌یه‌ک که له ئه‌ورووپا شاعیرێک و فه‌یله‌سووفێک بۆ خه‌ڵک 
ده‌ناسێنن و ناو و ده‌نگی به‌رز ده‌که‌نه‌وه، ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه کار
 بکه‌ین و له یادی شێرکۆ هه‌ر به خه‌م و هه‌ست و گریان و شین نه‌وه‌ستین و
 ده‌بێ بچینه ناخی ده‌روونی شێرکۆ بێکه‌سه‌وه و ئه‌وه‌ش له که‌ناڵی 
شێعره‌کانییه‌وه ده‌کرێت و ئه‌وده‌م ده‌یناسین و ده‌زانین پێگه و هه‌ستی 
شێعره‌کانی له کۆییه و تا چ ڕاده‌یه‌ک به‌رزه.
 
کامبیز که‌ریمی، نووسه‌ر و شاعیر:
-
 کاک شێرکۆ بێکه‌س پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و دیاره ئه‌مه‌ش ته‌نیا به
 هه‌ڵسه‌نگاندنی شێعره‌کانی به‌ڕێزیان نییه و به‌ڵکوو ڕاستییه‌کی 
حاشاهه‌ڵنگره و نکۆڵی لێ ناکرێت که تا ئێستا و له سه‌رده‌می ئێمه‌دا، 
هیچ شاعێرێکی کورد نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و پله و پایه‌ی که کاک شێرکۆ 
پێگه‌یشت.
به مانایه‌کی 
تر له‌م سه‌ده‌یه که پرسی کورد تا ڕاده‌یه‌ک خۆی له دونیا پیشان دا، 
شێرکۆ بێکه‌س پێناسه و شۆناسی شیعری کوردی بوو، چ له کوردستاندا و چ له 
نێو فارسه‌کاندا و چ له نێو عه‌ره‌به‌کاندا شێرکۆیان به شۆناسی شیعری 
کوردی ده‌ناسی و دیاره که ئه‌م که‌سایه‌تییه به ئاسانی و له‌خۆڕا 
نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م پله و پێگه به‌رزه.
 به
 ڕاشکاوانه‌ش ده‌ڵێم هیچ شاعیرێکی دیکه‌ی کوردمان نییه له‌م سه‌رده‌مه 
به قه‌د کاک شێرکۆ به‌رهه‌می زۆری هه‌بێت و ئه‌م به‌رهه‌مه زۆره و ئه‌و 
نه‌ته‌وایه‌تییه و شۆناسهی که کاک شێرکۆ له شیعره‌کانیدا جه‌ختی 
له‌سه‌ریان ده‌کرده‌وه، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بێکه‌س وه‌کوو ناوێک 
و وه‌کوو شاعیرێک ببێته شۆناسی شیعری کوردی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که کورد و
 شێعری کوردی‌یان ده‌ناسی.
 
ئاسۆ(سه‌عید نه‌جاری) نووسه‌رو شاعیر:
-
 کاک شێرکۆ له ڕیزی یه‌که‌م که‌سانێک بوو که وه‌کوو سواره ئیلخانی 
زاده، عه‌بدوڵڵا په‌شێو و چه‌ند که‌سێکی دیکه  هه‌نگاویان نا و شێعری 
کوردیان به‌ره‌و بواری تازه‌گه‌ری و شێعری نوێ برد و کاک شێرکۆ سه‌ره‌ڕای 
ئه‌وه‌ی که شاره‌زای شێعری کلاسیکی کوردی بوو، به‌ڵام به هه‌ست پێکردن 
به ئه‌وه‌ی که بوارێکی مێژوویی هه‌یه و شێعری کوردی ده‌بێ تازه 
ببێته‌وه، به‌و ئاگادارییه و توانایی خۆی و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی 
که کوڕی فایه‌ق بێکه‌س و خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی قورس بوو و چالاکی خۆی زیاتر 
کرد، شێعری کوردی بۆ ئه‌و ئاسته به‌رز کرده‌وه که له ئێستادا شێعری نوێ
 کوردی له پێگه‌یه‌کی به‌رز وه‌ستاوه.
 
فه‌تاح ئه‌میری، نووسه‌ر:
-
 دیاره به داخه‌وه ئه‌و مه‌رگانه و ئه‌و جۆره نه‌مانه، خه‌سارێکی 
زۆرن له کتێبخانه‌ی کوردی، به‌ڵام بێگومان کاریگه‌رییه‌کی گشتیی نابێت و 
پاش ماوه‌یه‌ک جێگایان پڕ ده‌بێته‌وه چونکوو گه‌ل هه‌رگیز نه‌زۆک وه‌جاخ 
کوێر نابێت.
 شێرکۆ 
پێگه‌یه‌کی زۆر باڵای هه‌بوو، به‌ڵام له هه‌مووی زیاتر ڕه‌سه‌نایه‌تی 
زمانه‌که‌ی بوو، که ئه‌و هه‌موو شێعره جوانه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه  و توانی 
ئه‌و زمانه ڕه‌سه‌نه‌ی که لێی ده‌گه‌ڕا ببینێته‌وه و له شێعرهکانیدا 
بیهێنێت .
به ڕاستی که
 شێعره‌کانی له ئاستێکی به‌رزدان و زۆر شیعرن، ژماره‌شیان تا ڕاده‌یه‌ک 
زۆره که هیچ شاعێرێکی دیکه‌مان به‌قه‌د شێرکۆ به‌رهه‌می شیعری نه‌وتووه،
  جگه له‌وه‌ش هه‌ر فه‌رهه‌نگێکی شێعری گه‌وره و مه‌زنه که بۆی 
به‌جێهێشتووین.
 
* مامۆستا ئایا بیره‌وه‌رییه‌کی تایبه‌تتان له‌گه‌ڵ مامۆستا شێرکۆ یان له‌گه‌ڵ شێعرهکانیدا بووه که بۆمانی باس بکه‌یت؟
 
 ئه‌حمه‌د قازی، وه‌رگێڕ و نووسه‌ر:
-
 دیاره شیعره‌کانی ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێڕاگهیشتبێت خوێندوومه‌ته‌وه، به‌ڵام
 له‌گه‌ڵ خۆی وه‌کوو هاوڕێیهک پێوه‌ندیمان هه‌بووه و له سه‌ردانه‌کانم 
بۆ سلێمانی له نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی خۆی له ده‌زگای چاپ و په‌خشی 
سه‌رده‌م، به خزمه‌تی ده‌گه‌یشتین و پێکه‌وه کۆده‌بووینه‌وه و له‌گه‌ڵ 
مامۆستا حسێن و ڕه‌ئووف بێگه‌رد و ئه‌وانه‌ی دیکه دیدارمان ده‌کرد و 
دۆستایه‌تییه‌کی نێزیکمان هه‌بوو و دیاره بیره‌وه‌رییه‌کانیش زۆرن.
 
 کامبیز که‌ریمی، نووسه‌ر و شاعێر:
-
 من کاک شێرکۆ بێکه‌سم له‌کاتی ئاواره‌بوونی و له‌و کاته‌ی گه‌یشته سنه 
بینی که به‌ره‌و تاران ده‌چوو، له‌گه‌ڵ براده‌رێکم بووین به هاوڕێ کاک 
شێرکۆ و ڕۆیشتین بۆ تاران. لێره‌دا پێم خۆشه دوو بیره‌وه‌ری له‌گه‌ڵ شێرکۆ
 بێکه‌س بگێڕمه‌وه، یه‌کیان ئه‌وه‌ی بوو که کاک شێرکۆ بێکه‌س له‌و 
کاته‌دا فریای هیچ نه‌که‌وتبوو جگه له‌وه‌ی خۆی له‌و شه‌ڕه قورسه و له 
هێرشی به‌عس ڕزگار بکات و له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتندا به ته‌واوه‌تی جل و 
به‌رگ و جه‌سته‌ی خۆڵاوی بوو و پێم وت: کاک شێرکۆ با جل و به‌رگه‌که‌ت 
بسڕین و خاوێنی بکه‌ینه‌وه.
 وه‌ڵامی دایه‌وه: نا! ئه‌وه خاکی کوردستانه و پێم خۆشه له‌سه‌ر جل و به‌رگه‌که‌م بمێنێت.
 دووهه‌میش له سه‌فه‌رێکی بۆ ئێران پرسیارم لێکرد کاتژمێر چه‌نده؟
 کاک شێرکۆ کاتژمێرێکی پێی وتم که له‌گه‌ڵ کاتی تاران نه‌ده‌گونجا و من وتم ڕه‌نگه سه‌عاته‌که‌ت وه‌دوا که‌وتبێت.
 وتی:
 من له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دونیاش که بم سه‌عاته‌که‌م له‌گه‌ڵ کاتی 
کوردستاندا ڕێکده‌خه‌م و ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر بیره‌وه‌رییه‌ک بوو به‌ڵکوو 
وانه و ئه‌زموونێکی به‌نرخ بوو بۆ من.
لێره‌دا
 مه‌رگی کاک شێرکۆ له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی لایه‌نگری ئه‌ده‌بن و له 
هه‌موو کوردێک، سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌م به تایبه‌ت له دۆستان و براده‌رانی 
نێزیکی و له‌وان کاک ڕه‌ئووف بێگه‌رد و کاک ئازاد به‌رزه‌نجی و به‌ڕێزانی 
ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م و خه‌ڵکی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و 
خۆشه‌ویسته.
بێگومان ناو
 و یادی و شێعره‌کانی کاک شێرکۆ نه‌مره و هه‌روه‌ک خۆی وتوویه‌تی که " 
دوای مه‌رگم شێعره‌کانم ده‌مێنێ" کاک شێرکۆ بێکه‌س به شیعره‌کانییه‌وه 
زیندوویه و داهاتوو مه‌زنایه‌تییه‌که‌ی بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه.
 گه‌رچی بێکه‌س له ژیانی خۆیدا گه‌یشته پله و پێگه‌یه‌کی به‌رز که 
شیاوی خۆی بوو، به‌ڵام هێشتا لایه‌نی زۆر زۆر نهێنی ماوه‌ته‌وه و له 
که‌سایه‌تی و به‌رزایی شیعره‌کانی بۆ ناسینی هونه‌ر و پێگه‌ی به‌رزی، که 
ئه‌وه‌ش داهاتوو پێمانی پیشان ئه‌دات.
ئاسۆ(سه‌عید نه‌جاری) نووسه‌ر و شاعیر:
-
 له کۆنگره‌ی مه‌ولانا خالد نه‌قشبه‌ندی به خزمه‌تی گه‌یشتم و پێکه‌وه 
له‌سه‌ر شیعر قسه‌مان کرد. بینیم که بیروڕامان زۆر له‌م بواره‌دا له یه‌ک
 نێزیکه، هه‌رچه‌نده من به‌وه به‌ناوبانگم شێعری نوێیم خۆش ناوێ، بینیم 
که کاک شێرکۆش وه‌کوو من "شێعری نوێی بێ مانای" خۆش ناوێ و له شێعری 
کلاسیکیش زۆر خۆش دێته پێش. هه‌ر لێره‌شه‌وه سه‌ره‌خۆشی نه‌مانی شێرکۆ 
بێکه‌س له هه‌موو گه‌لی کورد ده‌که‌م.
 
فه‌تاح ئه‌میری، نووسه‌ر:
-
 هه‌م له گه‌ڵ  شیعره‌کانی و هه‌م له بینینی خۆی بیره‌وه‌ریم هه‌یه. من 
هه‌رکات هاتوچووی ئهودێوم(هه‌رێمی کوردستان) ده‌کرد به خزمه‌تی 
ده‌گه‌یشتم و جارێکیان له‌گه‌ڵ کاک به‌هرامی وه‌له‌دبه‌یگی و کاک ئه‌حمه‌دی
 قازی بانگهێشتی کردین بۆ پارکی ئازادی سلێمانی که تازه سازکرابوو و له 
ڕیستۆرانتێک له‌و شوێنه بوو و شه‌وێکی زۆر خۆشمان له‌گه‌ڵ مامۆستا و چه‌ند
 که‌سێکی دیکه به‌سه‌ربرد و من به بیستنی وه‌سێته‌که‌ی که داوای کردووه
 له‌وێدا بینێژن ئه‌و شه‌وه‌م بیر هاته‌وه به ڕاستی مامۆستا مرۆڤێکی زۆر 
باش، هێژا و گه‌وره بوو و سه‌ره‌ڕای پێگه‌ی به‌رزی هه‌رگیز لووتبه‌رز و 
له‌خۆبایی نه‌بوو.
ئاواته‌خوازم
 جێگاکه‌ی به‌تاڵ نه‌بێت، کوڕه‌کانی وی و بلیمه‌ت و شاعیره‌کانی کورد 
جێگاکه‌ی پڕ بکه‌نه‌وه و سه‌ره‌خۆشیش له هه‌موو کوردان ده‌که‌م.